مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن سەردانی ژووری بازرگانیی ئەمریکای کرد و رایگەیاند کە دەرگای وڵاتەکەی بەڕووی وەبەرھێنەراندا کراوەیە و ئاماژەی بەوەیش کرد کە ھەنگاوی باشیان ناوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە لە بواری ئابوورییدا.
لەمبارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن سەردانی ژووری بازرگانیی ئەمریکای کردووە و لە میانیدا، چاوی بە ژمارەیەک بارزگان و وبەرھێنەری ئەو وڵاتە کەوتووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی دیدارەکەدا رایگەیاندووە کە ھەنگاوی باشیان ناوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی راستەقینە لە بواری ئابوورییدا و گوتویەتی "وێرای کورتھێنانی بوودجە، بەڵام کۆمەڵێک رێوشوێنی باشمان بۆ ھاندانی وەبەرھێنەران لە کەرتی تایبەتدا گرتووەتەبەر".
باس لەوەشکراوە کە مستەفا کازمی راشیگەیاندووە کە لە ماوەیەکی کەمدا، پێشڤەچوونی گەورەیان لە کەرتی وبەرھێناندا بەدیھێناوە بە تایبەتیش لە بوارەکانی نەوت و وزەدا".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی هەروەها رایگەیاندووە "دەرگای عێراق بەڕووی وەبەرھێنەراندا بە تایبەتیش کۆمپانیاکانی ئەمریکا کراوەیە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.