Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 19:51

سه‌رۆکی هه‌رێمى کوردستان : پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م

نێچیرڤان بارزانی
کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی له‌باره‌ى دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م.

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ تویته‌كه‌دا ڕاشیگه‌یاندووه‌: ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م.

دەقی تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

"پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابووری و کولتووری. ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.