بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژه تیرۆرسی كوردستان لهبارهی قۆڵبهستكردنی بكوژی چالاكوانهكهی بهسڕه ڕاگهێنتدراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ڕایگهیاند: رۆژی هەینی 23ی تەممووز، لە شاری بەسرە هاووڵاتییەک بەناوی (عهلی کهریم ئهلبهادلی) کوژرا، کە دەکاتە کوڕی چالاکوان (فاتمە ئهلبهادلی).
ڕاشیگهیاندووه: دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە گومانلێکراوی سەرەکی تاوانەکە بووە.
دژه تیرۆری كوردستان ڕاشیگهیاندووه: دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و لە رێکەوتی (27/26) 7-2021 دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوەکەی بریتییە لە (م گ ع ع) کە خەڵکى بەسرەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.