Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 19:59

عێراق بۆ بەرنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئۆکسجین لە تورکیا ھاوردە دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: کە بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئۆکسجین لە تورکیاوە ھاوردە دەکەن.

لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نۆرینگەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، محەمەد فەرتوسی رایگەیاندووە، کارگەیەکی بەرھەمھێنانی ئۆکسجین لە بەغدا لە ساڵی 2016دا بنیاتنراوە کە حەوت ھەزار لتر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی رەسافە و شاری پزیشکی دابین دەکات.

راشیگه‌یاندووه‌، بەھۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا، ناچاربووین لەڕێگای ھەرێمی کوردستانەوە، ئۆکسجین لە تورکیاوە ھاوردە بکەین.

 

ئه‌نادۆڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.