Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 21:15

سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا کۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

رێژه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت و به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی دۆخه‌كه‌ش سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زیری ته‌ندروستی، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌كرێت و بڕیاری پێویست ده‌درێت.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئەمڕۆ دووشەممە 26-07-2021 بە نووسراوێك كە واژۆی د. سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیانی لەسەرە، داوای لە ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەكەی كردووە، قەدەقەی هاتووچۆ لە كاتژمێر 8:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی ڕابگەیێندرێت بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، هۆكاریی ئەمەش بۆ زۆربوونی بەرچاوی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.