به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر راگه‌یاند: ئه‌و به‌شه خۆراكیانه‌ی كه بۆ هاووڵاتیان زیاد كرابوو به‌شێكی گه‌یشته كۆگاكانی هه‌ولێر له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌ش ده‌كرێت.
دلێر عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: دوای ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی به‌شه خۆراكی زیادكراوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌شه خۆراكانه كه ئه‌و به‌شه خۆراكانه كه بریتین له (زه‌یت و فاسۆلیاو برنج و دۆشاوی ته‌ماته و پاقڵهمهنیهكان و شه‌كر) گه‌یشته كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر .
دلێر عه‌بدولواحید به‌ڕێوه‌به‌ری بازرگانی و كه‌لوپه‌لی خۆراكی هه‌ولێر گوتیشی: به‌شه خۆراكه زیادكراوه‌كانی هاووڵاتیان له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌ش ده‌كرێت.
پ / كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.