گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرای کرد کە لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە هەولێر، 30 کەس بوونەتە قوربانیی رووداوەکانی هاتوچۆ.
فازل حاجی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی رووداوەکانی هاتوچۆی لە هەر چوار رۆژی جەژنی قوربانی لە شاری هەولێر بڵاوکردەوە.
گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە 25 کەس برینداربوونە.
ساڵانە بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستاندا دەیان کەس دەبنە قوربانی و بەرپرسانی هاتوچۆش بەشێکی زۆری هۆکاری ئەو رووداوانە بۆ خێرایی لە لێخوڕین و پابەندنەبوونی شوفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.