Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 04:40

راگه‌یاندراوێک له‌ دژه‌ تیرۆری هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


دژه‌ تیرۆری هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت:

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشەممە 19ی تەممووز، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراقی کردە ئامانج و دەیان قوربانی لێ کەوتەوە. 
دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە.


دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی کەمپی (حسن شام)ـە و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومانلێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.