Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:22

ڤیدیۆ.. لەچه‌ند ناوچه‌یه‌کی سعوودیه‌ بارانێکی به‌خوڕ باری

کوردستان TV
100%

له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی سعوودیه‌ باران باری و سعووديیه‌كان پرسیار له‌هۆكاری ئه‌و بارانه‌ بارینه‌ چاواڕه‌وان نه‌كراوه‌دا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاوین و به‌دیاریكراویش له‌ ناوچه‌ی ریاز.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حسێن قه‌حتانی، وته‌بێژ به‌ناوی سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ چاودێریكردنی كه‌ش و هه‌وا گوتی: سه‌نته‌ره‌كه‌یان تاوتوێی دۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هۆكاری ئه‌م گۆڕانه‌ی كه‌ش و هه‌وا چییه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: جیهان به‌دیارده‌ی جیاوازی كه‌شوهه‌وا تێپه‌ڕ ده‌بێت ،به‌تایبه‌تی له‌ هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك چین و ئه‌ڵمانیا كه‌ لافاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

قه‌ختانی روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ سعوودیه‌ له‌م كاتانه‌دا دیارده‌ی جیاوازی كه‌ش و هه‌وای به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، كه‌ پێشتر ئه‌مه‌ رووی نه‌داوه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.