وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حکوومەتی هەێم بڵاویكردهوه بەهۆی ئەزموونە گشتیەکانی پۆڵی 12 ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رادەگیرێت.
بەمەبەستی رێگرتن لە شێوازەكانی (غش) قۆپیە لە ناوەند و هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی قۆناغی ئامادەیی لەسەرداوای وەزارەتی پەروەردە و بە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن وە هەماهەنگی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لەكوردستان لە بەیانی یەكشەممەوە تا دوا رۆژی تاقی كردنەوەكان لەكاژمێر ٦:٣٠ بەیانی تاوەكو ١٠:٣٠ سەرجەم هێلەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێت و كار ناكەن ، دواتر ئاسایی دەبێتەوە و بەشداربووان دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.