یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی مارویسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی درێژكرده‌وه.
كارگێڕی تیپه پاریسیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی پۆچیتینۆی تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وسێ درێژكردۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پیی ئێس جی ده‌ربڕی و ئاشكرای كرد كه زۆر گرنگه ڕاهێنه‌ر هه‌ست به متمانه‌و پاڵپشتی به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی بكات و جه‌ختیشیكرده‌وه كه بۆ وه‌رزی داهاتوو ته‌واوی تواناكانیان بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن تا به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن و هانده‌ران شانازی به تیپه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن.
پۆچیتینۆ گوتیشی، به‌ر له بیست ساڵ من كاپتنی ئه‌م یانه‌یه بووم، ئێستاش ڕاهێنه‌ری هه‌مان یانه‌م، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م خه‌ونه‌كه‌م به‌دی هاتووه.
جێگای باسه پۆچیتینۆی ته‌مه‌ن چل ونۆ ساڵ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ده‌ستنیشانكراو ئه‌و كات گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه پاریسیه تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستودوو بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.