Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 22:32

تۆتنهام به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی هیونگ مین سۆنی هێرشبه‌ره‌ کۆریه‌که‌ی بۆ 4 ساڵی دیکه‌ درێژکرده‌وه

کوردستان TV
100%


 یانه‌ی تۆتنهام به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی هیونگ مین سۆنی هێرشبه‌ره‌ كۆریه‌كه‌ی بۆ چوار ساڵی دیكه‌ درێژكرده‌وه.
كارگێڕی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی له‌مباره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌، به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ گرێبه‌ستی هیونگ مین سۆن تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوپێنج له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌مان درێژكردۆته‌وه.
 لای خۆشیه‌وه‌ هێرشبه‌ره‌كه‌ی كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند كه‌ یاریكردن به‌ درێسی تۆتنهام شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئه‌و، گوتیشی، به‌رپرسانی تۆتنهام ڕێزێكی زۆریان بۆ من هه‌بووه‌و ئه‌م یانه‌یه‌ وه‌كو ماڵی خۆم وایه، په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزو تایبه‌تیم له‌گه‌ڵ یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و هانده‌ران هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی دیكه‌ خۆشحاڵی كردووم.
 سۆن ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سپێرز بڕیارێكی سه‌خت نه‌بوو، به‌ڵكو زۆر به‌ئاسانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گرته‌به‌ر، هاوكات یاریزانه‌كه‌ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو جارێكی دیكه‌ له‌ یاریگاكان به‌ بینینی هانده‌ران شاد ده‌بێته‌وه.
 جێگای باسه‌ هیونگ مین سۆنی ته‌مه‌ن بیست ونۆ ساڵ له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زاروپازده‌ له‌ یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ به‌ گرێبه‌ستێك به‌ بڕی سی ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ تۆتنهام كردو له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا دووسه‌دوهه‌شتا یاری به‌ درێسی یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان ئه‌نجامداوه‌و سه‌دوحه‌وت گۆڵی تۆماركردووه‌و شه‌ستوچوار گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروست كردووه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.