Erbil 15°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 14:16

بۆ یەکەمجار یٔەمریکا تاقیکردنەوەى چەکى دەنگبڕى کڵاوەی جەنگى یٔەنجامدا

کوردستان TV
100%


بەپێی ماڵپەڕى The Defense Post، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەمجار دەستیکرد بە تەقاندنى مووشەکی AGM-183A Air Launched Rapid Response Weapon Warhead ، کە بریتییە لە مووشەکێکى دەنگبڕ کە لەلایەن هێزى ئاسمانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمپانیاى "لۆکهید مارتن"ەوە پەرەیپێدراوە.
ئامانج لەم تاقیکرنەوە ئامادەکردنى فڕۆکە ستراتیجییەکانە بە تواناکانی ئەم مووشەکە بۆئەوەی بتوانێت ئامانجە بەرز و هەستیارەکان بپێکێت. 
بە پێی لێدوانی بەرپرسانی هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا، خێرایی مووشەکەکە بۆتە هۆکارى زیادبوونی تواناى پێکانی ورد. لەپاش ئەم تاقیکردنەوەیەش، پەرەپێدەرانى مووشەکەکە دەیانەوێت لە فڕۆکەى بۆردومانکەرى ستراتیجى جۆرى B-52H تەیاری بکەن.
هەروەها، سەرکردایەتى لێدانى جیهانیی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا دەیانەوێت لە فڕۆکەى بۆردومانکەرى ستراتیجى جۆرى B-1 Lancer تەیاری بکەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.