لە عێراق 81 کەس و لە سعوودیە 15 كهس دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا 81 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەشت هەزار و 106 حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراوە و حەوت هەزار و 257توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەو شێوەیە کۆی گشتی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 18 هەزار و 101 کەس، یەک ملیۆن و 526 هەزار و 953 حاڵەتی توشبوون بە پەتاکە تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیە یەک ملیۆن و 386 هەزار و 331 کەسیان چاکبوونەتەوە.
بەهەمان شێوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە سعوودیەش لە هەڵکشاندان.
وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە بەهۆی پەتای کۆرۆنا 15 کەس گیانیان لەدەستاوە و هەزار و 164 حاڵەتی توشبوونیش تۆمار کراون، هەروەها هەزار و 386 توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەوشێوەیە کۆی گشتی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە سعوودیە گەیشتوەتە هەشت هەزار و 130 کەس، 514 هەزار و 446 حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەش تۆمار کراوە کە لەو ژمارەیە 495 هەزار و 650 کەسیان چاکبوونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.