رێکخراوی "Ground Truth Solutions" لە راپۆرتێکدا کە رێکخراوی "ئۆچا"ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە رایگەیاند، 1.2 ملیۆن ئاوارەی نێوخۆیی و 246000 پەنابەری سووری تا ئێستا لە عێراق نیشتەجێن و دەژین.
رێکخراوەکە ئاماژەشی پێدا، سەرباری تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و شکستهێنان بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، رەوشی مرۆیی لە عێراق تا ئێستا لاوازە و ئاوارەبوون و بێکاری هەیە و، ژێرخانی سەرەکیی نییە، لە کاتێکدا ئەو خەڵکە بەردەوامن لە ژیاندا سەرباری دڵنیابوون لە نەبوونی کەشێکی سیاسی و ئابووری گونجاو.
رێکخراوەکە راشیدهگهێنێت، رێوشوێنەکانی دژی پەتای کۆڕۆنا بوونە هۆی زیادبوونی بێکاری و نەگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان. داخستنی کەمپەکان لەلایەن حکوومەتی بەغداوە هەزاران کەسی بێ شوێن و حەوانەوە کرد و، ناتوانن بە سەربەرزی بگەڕێنەوە بۆ زێد و ناوچە رەسەنەکانی خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.