Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 04:05

وه‌زاره‌تی کاره‌با: تیمەکانمان نەیانھێشت لە جەژندا ھەندێ لە گەڕەکەکانی ھەولێر بێ کارەبا بمێننەوە

کوردستان TV
100%

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە دووەم رۆژی جەژندا، بەھۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە نزیک محاویلەی ژمارە یەکی وێستگەی گۆڕینی ڤۆڵیتەی 132/33/11 کەی ڤی پارک، 6 فیدەری 11 کەڤی لە کار کەوتن.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، تیمەکانی ئاگركوژینه‌وه‌ و كارمه‌ندانی وێستگه‌كه، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و نەیانھێشت زیان بە محاویلەکە بگات، بەڵام بەشێکی زۆری کێبڵەکانی سووتان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تیمەکانی چاککردنەوەی وێستگەکان بۆ ئەوەی کە ھاووڵاتیان لە رۆژانی جەژندا بێ کارەبا نەمێنن، دەستیان بە كارخستنه‌وه‌ی محاویله‌ی ژماره‌ یه‌كی وێستگه‌كه‌ و ته‌حویل كردنی 6 فیده‌ره‌كه‌یان کرد كه‌ كێبله‌كانیان سووتاوه.
 له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: ھەر ئەمڕۆش کێبلەکانی چاک کرانەوە و  دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.