زەردەشت عەبدولخالق، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایدهگهێنێت: بەهۆی شێلووبوونی ئاوی زێی گەورە، پڕۆژی ئاوی ئیفرازەکان بە ناچاری گیراونەتەوە.
راشیدهگهێنێت: كه پێویست بە نیگەرانی ناکات و بابەتەکە ئاساییە و بۆ چەند کاتژمێرێکە، بابەتەکە پەیوەندی بە شکانی بۆری و کێشەی تهکنیکی نییە، بەڵکوو چەند کاتژمێرێک ئاو دەگیرێتەوە، تاوەکوو شێلووی ئاوەکە دادەبەزیت، دواتر ئاو بۆ پڕۆژەکانی ئیفراز دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر پێشبینی دهكات بۆ کاتژمێر 9ی ئەمشەو ئاستی شێلوویی ئاو کەم ببێتەوە و بتوانن ئاو بەربدەنەوە.
شەوی ڕابردوو لە راگهیاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر بڵاوی کردەوە: بەهۆی بارانبارینێکی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنوورەکانی دەوروبەری، کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە، ئاو شێلوو دەبێت و دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئیفرازەکان، داواکارین دەست بە ئاوهوە بگرن، تا چارەسەر دەکرێت.
بەڕێوەبەری ئاو و ئاوهڕۆى هەولێر: بۆ چهند کاتژمێرێک ئاوی ئیفراز گیراوهتهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.