كونسوڵی گشتی نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر پهیامێكی ڤیدیۆیهكی بڵاوكردهوه رایگهیاند: هەرێمی كوردستان ماڵی تازەمە.
ڕۆبەرت پالەدینۆ كونسوڵی گشتی نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە پەیجی فەرمی کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پهیامێكی ڤیدیۆیهكی بڵاوکردەوە.
ڕۆبەرت پالەدینۆ دەڵێت، بەخۆشحاڵییەوە دەڕوانمە ناسینی خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئاشنابوونی زیاتر بە کلتور و مێژووی زۆر دەوڵەمەندتان.
رۆبەرت پالەدینۆ، کۆنسوڵی نوێی ئەمریکا له ههولێر دەڵێت، خۆشحاڵم کە لە هەرێمی کوردستانی عێراقم وەکو کۆنسوڵی گشتیی نوێی ئەمریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.