به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه سه‌رۆكی مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كات.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم ، بەتایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان. هیوادارم ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادی‌دا بەسەر ببەن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەم ماوەیەدا، بەداخەوە ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە ، بۆیە داوا لە هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان دەکەم، پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و خۆیان بپارێزن.
له كۆتاییدا رایده‌گه‌ێنێت: جەژنتان پیرۆز و کوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم: هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە کەشێکی ئارام و خۆشی و شادی‌دا بەسەر ببەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.