سه‌رۆكایه‌تی كاروباری مزگه‌وتی حه‌رام و نه‌به‌وی له سعودیه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند: وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه مه‌ڕاسیمی گۆڕینی به‌رگی كه‌عبه‌مان به سه‌رپه‌رشتی تیمێكی راهێنراوی سعودی ئه‌نجدام دا.
سه‌رۆكایه‌تی كاروباری مزگه‌وتی حه‌رام و نه‌به‌وی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، مه‌ڕاسیمی گۆڕینی به‌رگی كه‌عبه له‌لایه‌ن تیمێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بۆ به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌نجام درا، تیمه‌كه به‌رگی كۆنی كه‌عبه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به‌رگی نوێیان ئاماده‌كرد، دواتر له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كانی كه‌عبه و بانی كه‌عبه جێگیریانكرد.
عه‌بدولحه‌مید مالیكی، راوێژكاری سه‌رۆكی گشتی و نوێنه‌ری سه‌رۆكی گشتی بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بۆ به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌رگی نوێی كه‌عبه 120 كیلۆگرام زێڕی تێدا به‌كارهاتووه له ده‌ره‌وه‌یدا به داوی ره‌ش نه‌خشێنراوه "به شێوازی جاكارد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ژماره‌ی پارچه‌كانی پشتێنی كه‌عبه 16 پارچه‌یه، له‌گه‌ڵ 6 پارچه و 12 نه‌خش قه‌ندیلی له خوارووی به‌رگه‌كه و 4 نه‌خشی دیكه له گۆشه‌كانی كه‌عبه‌یه، 5 نه‌خشی (الله أكبر) له‌سه‌ر به‌رده ره‌شه‌كه‌ی كه‌عبه‌یه نه‌خشێنراوه، به ئاڕاسته‌ی په‌رده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای كه‌عبه.
روونیشیكرده‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیز بۆ به‌رگی كه‌عبه‌ی پیرۆز، نزیكه‌ی 200 كه‌س كاری تێدا ده‌كات، سه‌رجه‌میان هاووڵاتی راهێنراوی سعودین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.