بۆ به‌شداریكردن له خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی هاوینه‌ی تۆكیۆ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی به‌ڕازیل گه‌یشته ژاپۆن.
هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی به‌ڕازیل بۆ ماوه‌ی بیست ڕۆژ كه‌مپێكی مه‌شق و ئاماده‌كاری له شاری پۆرتلاندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازكرد‌و له پێشبڕكێی تۆپی پێی خانمانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆش به‌ڕازیل له گڕوپی دووه‌م دایه‌و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌كانی خانمانی هۆڵه‌نداو زامبیاو چین ده‌بێته‌وه.
جێگای باسه هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی به‌ڕازیل بۆ حه‌وته‌م جاری له‌سه‌ریه‌كه به‌شداری له یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیاد ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد به‌ده‌ست بێنێت .
بۆ به‌شداریکردن له ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ، شاندی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی به‌ڕازیل گه‌یشته ژاپۆن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.