به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی به‌ریتانیا، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید داوای له كارگێڕی تیپه‌كه‌ی كردووه له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول واژووبكه‌ن.
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌نچیلۆتی ئاره‌زوو ده‌كات محه‌مه‌د سه‌ڵاح بگوازێته‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی، ئه‌ویش له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی شاهانه بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ستێره‌ی لاوی پاریس سانجێرمان له‌م هاوینه‌دا.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید به هاوشێوه‌ی یانه‌كانی دیكه‌ی وڵاتانی ئه‌وڕوپا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیكه‌وتووه، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕیال مكوڕن له‌سه‌ر به‌جێگه‌یاندنی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێ له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستا.
جێگای باسه گرێبه‌ستی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپول له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ ته‌واوده‌بێت، به‌ڵام به‌م دواییه ناكۆكی له‌نێوان یاریزانه‌كه‌و یۆرگن كلۆپی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری ڕێدز سه‌ری هه‌ڵدا، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ئه‌ستێره میسریه ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.