له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه كه كریستیانۆ به‌رپرسانی یوڤێی ئاگاداركردۆته‌وه له‌وه‌ی ڕیزی یانه‌كه به‌جێناهێڵێت و له بیست وپێنجی ئه‌م مانگه كۆتایی به پشووه‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه تۆرینۆ و په‌یوه‌ندی به مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ.
هه‌مان ڕۆژنامه ڕوونیشیكرده‌وه كه خۆرخی مێندێز بریكاری كاره‌كانی كریستیانۆ داوای له كارگێڕی یوڤێ كردووه گرێبه‌ستی ئه‌ستێره پۆرتوگالیه‌كه بۆ ساڵێكی دیكه درێژبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌كه تا ئێستا گفتوگۆیان له‌مباره‌وه نه‌كردووه، گرێبه‌ستی ئێستای یاریزانه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ بیانكۆنێری له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت.
جێگای باسه به‌م دواییه ده‌نگۆی ڕۆیشتنی كریستیانۆ له ڕیزی یوڤێنتوس و په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یه‌كێك له یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتد یان پاریس سانجێرمان باس و خواسی گه‌رمی میدیاكان بوو.
ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس بڕیاریداوه له ڕیزی تیپه‌که‌ی بمێنێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.