Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 17:54

وەزیری تەندروستی: لەهەموو شارەکان حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بەکۆرۆنای جۆری گۆڕاوی دەلتا هەیە

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەهەموو شارەکانی هەرێم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بەکۆرۆنای جۆری گۆڕاوی دەلتا هەیە و حاڵەکانیش دەستنیشانکراوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لێدوانێکی دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، لەهەموو شارەکانی هەرێم حاڵەتی گوماناوی تووشبوون بەکۆرۆنای جۆری گۆڕاوی دەلتا هەیە و حاڵەکانیش دەستنیشانکراوە.

وەزیری تەندروستی هەرێم باسی لەوەش کردووە، ئەو جۆرە نوێی خێراتر بڵاودەبێتەوە و لەئێستادا زۆربەی وڵاتانی گیرۆدەکردوە.

داوای لەهاوڵاتیانیش کرد، دووربکەونەوە لەتێکەڵاویی و شوێنی قەرەباڵغ، تەنها لەکاتی پێویست بچن و پابەندبن بەبەکارهێنانی دەمامک و رێنماییەکانی دیکەی کۆرۆنا.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.