هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لە ویلایەتەکانی نیمروز و بامیان دوو شارۆچکەی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان-یان کۆنتڕۆڵ کردەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان، لە راگەیەندراوێکدا بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی تاڵیبان دووپاتکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ویلایەتی نیمڕوز شارۆچکەی چاهانسور و لە ویلایەتی بامیان شارۆچکەی سەیگان-یان کۆنتڕۆڵ کردوەتەوە، باس لەوەش کراوە کە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی تاڵیبان کوژراون و بڕێکی زۆریش چەک و تەقەمەنی دەستیبەسەردا گیراوە.
لە کاتێکدا لە ئەفغانستان نادیاری پرۆسەی ئاشتیی بەردەوامە، لە لایەکی دیکەوە هێرشەکان درێژەیان هەیە.
لەو هێرشانەی تاڵیبان لە هەفتەکانی کۆتایی مانگی حوزەیران دەستی پێکردووە، نزیکەی تەواوی شارۆچکەکانی ئەفغانستان سەر سنووری ئۆزبەکستان و تاجیکستانی کۆنترۆڵ کردووە.
هەروەها تاڵیبان لە دوو ئاراستەوە گەمارۆی دەروازەی سنووری هایراتانی داوە کە گرنگترین رێڕەوی بازرگانییە بەڕووی ئۆزبەکستاندا و لە باشووری خۆرئاواش هێرشەکانی بۆسەر پارێزگای غەزنی چڕکردووەتەوە.
بزووتنەوەی تاڵیبان کە بەردەوامە لەسەر پێشڕەویەکانی لە هەشتی تەمووزدا، دەروازەی سنووریی ئیسلام قالەی لەسەر سنوور لەگەڵ ئێران کۆنترۆڵ کرد.
تاڵیبان لە ویلایەتەکانی بەدەخشان، تاخار، غەزنی، هێرات و بادگیس هێرشەکانی چڕ کردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی كه ئاژانسه جیهانییهكان بڵاوییان كردووهتهوه، تاڵیبان لە کۆی 407شارۆچکە کۆنترۆڵی زیاتر لە 160 ناوەندیانی بەدەستەوەیە.
ئەفغانستان.. تاڵیبان دوو شارۆچکەی دیکهیان کۆنتڕۆڵ کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.