لهراگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه:لە گەڕەکی 99 زانکۆ لە شاری هەولێر پرۆسەیەکی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردن لە بەشێکی شەقامەکانی گەڕەکەکە بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کۆڵان و شەقام قیڕتاوکران.
وهزارهتی شارهوانی رایدهگهێنێت: دوێنێ پێنجشهمه، 15ی تەمموزی 2021 تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی پێنجی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر پرۆسەیەکی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنیان لە گەڕەکی 99 زانکۆ لە شاری هەولێر بەڕێوەبرد.
لە میانەی پرۆسەکەدا ژمارەیەک شەقام و کۆڵان نۆژەن و قیڕتاوکرانەوە و شارەوانیی هەولێریش دەڵێ پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقام و کۆڵانەکان لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
هەولێر.. پرۆسەیەکی دیکەی قیڕتاوکردنی شەقامەکان بەڕێوەچوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.