بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگهیاند، ئێمە پێداچوونەوەمان بە سەرجەم دۆسیەی فەرمانبەراندا کردووە و ئێستا دووبارە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین، ھەرکەسێک بەپێی یاسای چاکسازی زیاتر لە مووچەیەکی ھەبێت، مووچەکەی ڕادەگیرێت و نابێت لە یەک مووچەی زیاتر ھەبێت، چونکە یاسا داوای ئەمەی دیاری کردووە .
زەکیە محەمەد ساڵح، بریكاری وهزارهتی كاروباری كۆمهڵایهتی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: پێداچوونەوەی دۆسیەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تەواو بووە و ئێستا جارێکی دیکە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین، ئەگەر کێشەیەک ھەبێت چارەسەری دەکەین، ئەگەرنا ھەمووی تەواو بووە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە پلەیان ھەیە.
بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دهشڵێت: بەپێی ڕێنمایییەکانی یاسای چاکسازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین کە لە ڕێنمایییەکاندا ھاتووە، ئەوەی زیاتر لە مووچەیەکی ھەبێت ڕادەگیرێت و پێویستە یەک مووچەی ھەبێت، جگە لەوانەی مینحەیان ھەیە؛ وەکوو شەھیدان و کەمئەندامان کە وەکوو ھاوکارییە و هی زیندانیانی سیاسی مینحەیە، بەڵام ئەوەی نایاسایی بێت، دەبڕدرێت بەپێی ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازی کە وەزارەتی دارایی جێبەجێی دەکات.
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: مووچەی کەمئەندامانمان نەبڕیوە، بەڵام ئەگەر مووچەی نایاسایییان ھەبێت، دەیبڕین، بەڵام ئەوانەی دیکە مینحەکەیان دەخرێتە سەر مووچەکەیان بۆ ئەوەی یەک مووچەیان ھەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.