Erbil 6°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 21:37

کۆمپانیایه‌کی ئه‌ڵمانی دیزایینی پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

گرێبه‌سته‌كه‌ واژۆكرا
کوردستان TV
100%

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كردووه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دۆیچه‌بان كه‌ كۆمپانیای هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌ڵمانیایه‌ گرێبه‌ستێكی واژۆكردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت دیزاینكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان.

66

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی : دروستكردنی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، هه‌رێمی كوردستان ده‌باته‌ قۆناغێكی نوێی پێشكه‌وتن له‌رووی ئابووری و گه‌شتیاری و بازرگانییه‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ دوێنێ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كاتژمێر 2  پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه‌ 14-7-2021 به‌كاتی به‌رلین، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمپانیای (deutsche bahn )ی ئه‌ڵمانی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ دیزاینكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ هه‌رێمی كودستان كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن رایگه‌یاندبو، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی دانراوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌ بۆ چوار ساڵی ته‌مه‌نی خۆی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مداو به‌ پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌و ئاراسته‌یه‌یه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسن بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، له‌وروه‌وه‌ هه‌نگاوی گرنگ نراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.