گوتەبێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستى سلێمانى لەبارەى تۆمارکردنى زنجیرەى (دەلتا) ى ڤایرۆسى کۆرۆنا هۆشداری دەدات لەبارەى زیادبونى خێراى توشبوانى کۆرۆنا.
د. یاد نەقشبەندى گوتەبێژى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى سەبارەت بە بڵاوبونەوەى زنجیرەى (دەلتا) ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له گفتوگۆیه‌كی به‌ده‌نگی ئه‌مریكای رایگەیاند، لەهەرێمی کوردستان بەگشتی حاڵه‌تمان هه‌یه کە گومان دەکەین توشى ئەو جۆرەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوبێت.
گوتەبێژى تەندروستى سلێمانى لەبارەى زیادبونى ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا رایگەیاندووه، له‌ئەمساڵدا بۆ یه‌که‌مجاره به‌و شێوازه جارێکی تر ژماره‌ی توشبوان هه‌ڵبکشێته‌وه، ئەگەر ئاماره‌کانی توشبوانى کۆرۆنا به‌م شێوەیە بەردەوام بێت، جارێکی تر نه‌خۆشخانه‌کان پڕده‌بنه‌وه.
د. یاد نەقشبەندى سەبارەت بەدۆخى ئێستاى بڵاوبونەوەى کۆرۆنا رایدهگهێنێت: ده‌توانرێت بوترێت ئه‌مه سه‌ره‌تای شه‌پۆلێکی نوێیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی له جیهاندا ده‌ستی پێکردوه.
تەندروستى سلێمانى هۆشدارى دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.