سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاند کە ماڵی دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج.
سەرچاوەکە بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە کە ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە نارنجۆک ھێرشیانکردووەتە سەر ماڵی دوو چالاکوانی خۆپیشاندانەکان لە گەڕەکی عیمارات ناوەڕاستی شاری ناسرییە.
بەگوتەی سەرچاوەکە، دوو چالاکوانەکە کە ماڵەکانیان کراونەتە ئامانج بران و باسی لەوەشکردووە کە ھێرشەکە زیانی ماددەی لێکەوتووە و زیانی گیانی نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.