Erbil 5°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:22

تەندروستی هەولێر هۆشداری پێشوەختە لە تەقینی بوتڵی ئۆکسجین راده‌گه‌ێنێت

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و   رایده‌گه‌ێنێت: بەشی ئەندازە لەگەڵ بەشی خزمەتگوزاری لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر،هەڵسان بەسەردانیکردنی گشت ئەو نەخۆشخانانەی کە ئۆکسینجینی تێدا بەکاردەهێندرێت بۆ مەبەستی هەڵواسینی ڕێنمایی سەبارەت بە مامەڵەکردن یاخود دەستکاری کردنی بوتڵی ئۆکسجین.
ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: بەپێی ڕێنماییەکان نابێت بەدەستی چەور دەستکاری بوتڵی ئۆكسجین بکرێت چونکە دەبێتە هۆی تەقینی ئۆکسجینەکە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی ته‌ندروستی هه‌ولێرئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌: داوا لە گشت هاوڵاتیان و ستافی تەندروستی دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی گیانی خۆیان و نەخۆشان نەکەوێتە مەترسی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.