Erbil 4°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 02:58

راگه‌یاندراوێک له‌ وه‌زاره‌تی کاره‌بای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی  نوێی سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی كاره‌با و بۆچی به‌كه‌رتی تایبه‌ت و چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌دات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: توانای ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان 6902 مێگاواتە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و زۆربوونی تێچوونەکەی 3400 بۆ 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێنین.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لە دووکان توانایی بەرهەمهینانی 400 مێگاوت کارەبامان هەیە، بەڵام لەم رەوشە سەختەدا تەنیا 43 مێگاوات بەرهەم دێت.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە دەربەندیخان توانایی بەرهەمهێنانی 249 مێگاوات کارەبامان هەیە، بەڵام ئێستا 15 مێگاوات بەرهەم دێت.
كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: لە دهۆک توانایی بەرهەمهێنانی 1000 مێگاوات کارەبامان هەیە، بەڵام بە هۆی نەبوونی سووتەمەنیی دیزل و زیادبوونی تێچوونەکەی بەکار نەخراون، چونکە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران لە کارە پێشینەکانی حکوومەتە.
سێ یەکەی 29 مێگاواتی کەرتی گشتی لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی 6-5 ساڵە لە کار کەوتوون.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌: لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا 615 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە به‌م شێوه‌یه‌:
لە دەربەندیخان، دوو یەکە کە لە کار کەوتبوون، لە ساڵی 2019 بەکار خران و لە دووکانیش کێشەیەکی هاوشێوە چارەسەر کراوە.
لە وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە رۆژی 2020/7/14 زیاد کراوە کە پرۆژەکە پێشتر دەستپێکرابوو.
لە مانگی ئەیلولی 2020، لە گەرمیان توانایی بەرهەمهێنانی 165 مێگاوات کارەبا بە بەکارهێنانی گازی بە فیڕۆچوو زیاد کراوە، کە ئێستا 100 مێگاوات بەکار خراوە.  
لە زاخۆ 150 مێگاوات زیاد کراوە.
 وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌  به‌ پێدانی كاتژمێره‌كانی كاره‌با ده‌كات به‌م شێوه‌یه‌: 
تا رۆژی 2021/6/15 رۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرا. لەم رۆژەدا، 5 یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە و دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لەکار کەوتن، کە لە یەک کاتدا 600 مێگاوات کارەبا کەم بووەوە.
لە رۆژی 26 حوزەیران، وێستگەی خورمەلەی کۆمپانیای کار بە توانایی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە کار کەوت، کە کەمبوونەوەی کارەبا گەیشتە 1000 مێگاوات. بەڵام لە ماوەی سێ رۆژدا 400 مێگاواتەکەی گەرێندایەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: رۆژی 26 حوزەیران لەگەڵ سەرۆک وەزیران گرفتی کۆمپانیای ماس چارەسەر کرا و مانگانە 40 ملیۆن دۆلار بۆی تەرخانکرا. لە هەمان رۆژدا، دوو یەکەی کۆمپانیاکە بەگەڕ خران و 200 مێگاوات کارەبا زیاد بوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بڕیارە لە رۆژی 15 تەموز یەکەیەکی دیکەش بەکار بخرێت، کە بەرەوە پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە رۆژێکدا هەنگاو دەنێین.
بە بەکار خستنی یەکەکانی دیکەشیان، رەوشی کارەبا باشتر دەبێت.

 له‌باره‌ی گرنگی رۆڵی کەرتی تایبەت له‌ كاره‌بادا وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: لە%84  کارەبای هەرێم لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بەرهەم دەهێنرێت و %16 لە لایەن کەرتی گشتییەوە بەرهەم دێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت: کەرتی تایبەت لە جیهاندا سەڵماندووە کە دەتوانێت باشترین خزمەت بۆ هاووڵاتیان دابین بکات. زۆرێک لەو رێنمایی و روتینەی کە کەرتی گشتیدا هەیە، لە کەرتی تایبەتدا نییە.
بۆ نموونە لە ئەگەری تێکچوونی هەر یەکەیەکی بەرهەمهێنان لە کەرتی گشتی، بۆ چاککردنەوەی پێویستە دەرخستە دەربکرێت و بو وەزارەتی دارایی رەوانە بکرێت و رەزامەندی وەربگرێت، ئەم پرۆسەیە چەندین مانگ دەخایەنێت.
بەڵام لە کەرتی تایبەتدا ئەم پرۆسەیە بوونی نییە و پێشتر ئامادەکارییەکانی کراون و ئەم کەرتە لە بەراورد لەگەڵ کەرتی گشتی بە شێوەیەکی باشتر لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە.
هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هەشت یەکەی کەرتی تایبەت لە دهۆک بە هۆی نەبوونی سوتەمەنی وەستاون. دووانیان حکومەتی عێراق لەگەڵ دوو کۆمپانیا رێکەوتووە کە پارەی وەبەرهێنەر دەدات و سوتەمەنیان بۆ دابین دەکات، کە هیچ پەیوەندییەک بە کارەبای هەرێمەوە نییە، بەڵکو لە بەرژەوەندیی حکومەتی هەرێم دایە، چۆنکە بەپێی گرێبەستەکان، پێویستە حکومەت یان پارەکەیان بداتێ، یان بەگەڕیان بخات، هەر وێستگەیەکیش 2 ملیۆن دۆلار تێچوونی هەیە.
 له‌باره‌ی كاره‌با چۆ به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌درێت ، وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: 
کەرتی کارەبا لە سێ بەشی سەرەکیی (بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردن) پێک دێت. لە کاتی ئێستادا، کەرتی تایبەت %84 کارەبای هەرێم بەرهەم دێنێت.
دابەشکردنی کارەبا بەرەو کەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.
وه‌زاره‌ت  راشیده‌گه‌ێنێت: لە 44% کارەبای هەرێم بە فیڕۆ دەچێت. بە تێپەڕبوونی کات ئەم بڕە زیاتر دەبێت، لە ساڵی 2014 تا ئێستا هیچ کارمەندێک دانەمەزراوە و هەندێکیشیان مۆڵەتیان وەرگرتووە، نزیکەی 7 ساڵە ئەم بۆشاییە پڕ نەکراوەتەوە و تواناییەکانیان دابەزیووە.
بە پێدانی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بە فیڕۆدانی کارەبا کەمتر دەبێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر دەبێت.
 له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لە %70 فەرمانبەرانی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا پێک دێن، بۆ نموونە ئەو فەرمانبەرانەی کە ئێستا لە بەشەکانی چاککردنەوە، هەمان کار دەکەن و مووچەکانیان بە پاراستنی مافی (ترفیع و علاوە) و خانەنشینی لە لایەن کۆمپانیاوە دەدرێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: وەزارەتی کارەبا 2700 کارمەندی گرێبەستی هەیە کە مووچەکانیان 350 هەزار دینارێکە، بەڵام ئەوانە لە کۆمپانیاکان 500 هەزار دینارێک وەردەگرن.
 له‌ كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: دوای پێدانی بەشی دابەشکردنی کارەبا بە کەرتی تایبەت، وەزارەتی کارەبا لەسەر کار و چالاکییەکانی وەک جێبەجێکردنی پرۆژەکان و چاودێری و بەداواچوونی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.