Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:23

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری فەرمی قوربانییانی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێنی بڵاوکرده‌وه‌ 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە لە رووداوی ئاگرکەوتنەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار، 60 کەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری فەرمی لەبارەی ئاماری قوربانییانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە رووداوەکەدا، 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و ھاتووە:

"لەو ژمارەیە تەرمی 39یان ناسراونەتەوە و تەرمی 21کەی دیکەیش ھێشتا نەناسراونەتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا باسی لەوەشکراوە کە رێوشوێنی پێویست بە ئامانجی ناسینەوەی تەرمە نەناسراوەکان، گیراوتەبەر.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.