Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:23

دۆزینەوەی ماسییەکی بە بەردبووی تەمەن 95 ملیۆن ساڵ لە مەکسیک

کوردستان TV
100%

لە مەکسیک جۆرێکی نوێی ماسی بە بەردبوو دۆزرایەوە کە مەزندە دەکرێت مێژووەکەی بگەڕێتەوە بۆ 95 ملیۆن ساڵ بەرلە ئێستا.

ماسییە بە بەردبووەکە کە لە کانێکی بەرد لە ویلایەتی چیاپاس باشووری خۆرهەڵاتی مەکسیک دۆزراوەتەوە و مەزندە دەکرێت لە هەمان سەردەمی دەینەسوڕەکاندا لە کیشوەری ئەمریکا ژیابێت.

توێژەرەوان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە بەردبووەکە جۆرێکی نوێی ماسی بە رەگەز ئەمریکییە و دەڵێن ''ماسییەکی بەبەردبوو دۆزراوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر دڕک لەسەر پشت و لاشەی هەیە. ئەوە پێشتر نەبیندراوە و نزیکەی 95 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە، واتا جۆرێکە کە لە هەمان سەردەمی دەینەسوڕەکاندا ژیاوە''.

پسپۆڕ لە زانستی ژیانی دێرین، کلیتۆن ماگنۆ کانتالیس ئاماژەی بەوە کرد ئەو جۆرە نوێیە کە ناوی "Choichix alvaradoi"یان لێناوە، جۆری خێزانێکی نوێیە.

کلیتۆن ماگنۆ کانتالیس هەروەها باسی لەوە کرد کە رەگەزی ئەو جۆرەی دۆزراوەتەوە لە مەکسیکە و رایگەیاند ''پێشتر باوەڕ وابوو کە ماسییەکان لە ئەورووپاوە هاتوون و کۆچیان کردووە بۆ ئەو ناوچەیەی ئەمریکا، بەڵام ئێستا دەبینین کە دێرنترین و سەرەکیترین ماسییەکان لەم ناوچەیەن''.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.