تا ئێستا زیاتر لە پانزدە وڵات دانی بە جینۆسایدی کوردانی ئێزدیدا ناوە، بڕیارە ئهمڕۆ چوارشهمه 14-7-2021، پەرلەمانی بەلجیکاش دەنگ لەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدی بدات.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا، رایگهیاند: دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا جینۆسایدی کوردانی ئێزدیی پەسەند کرد، بڕیارە سبەی پەرلەمانی بەلجیکا کۆ ببێتەوە و دەنگ لەسەر پرسی بەجینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدی بدات.
نوێنەری حکوومەتی هەرێم راشیدهگهێنێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڵگەی لەبارەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی داوەتە جیهان و بەردەوامیش دەبین.
دلاوەر ئاژگەیی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بڕیارە ژمارەیەک وڵاتی دیکەش دان بە جینۆسایدناساندنی کوردانی ئێزدیدا بنێن، بەتایبەتی لە کابینەی نۆدا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار لەسەر ئەوە دەکەین کە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەجینۆساید بناسرێت.
ئهمڕۆ پەرلەمانی بەلجیکا دەنگ لەسەر جینۆسایدی کوردانی ئێزدی دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.