Erbil 20°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 01:24

سوپای پاسدارانی ئێران داوای له‌ میلیشیاکانی له‌عێراق کردووه‌ هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مریکییه‌کان

کوردستان TV
100%

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی بێ ئه‌وه‌ی ناوی بێنێ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌غدا، فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ئێران داوای له‌فه‌رمانده‌ی میلیشیاكانی عێراق كردووه‌ كه‌ هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق و سووریا زیاد بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه‌ به‌ رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه‌، ئێرانییه‌كان هانی میلیشیاكانیان داوه‌ كه‌ تۆڵه‌ له‌ئه‌مركییه‌كان بكه‌نه‌وه‌ و هێرشه‌كانیان زیاد بكه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ جۆن كێربی،وته‌بێژبه‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا( پنتاگۆن) گوتی: نیگه‌رانین له‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ له‌سوریا و عێراق ده‌كرێته‌ سه‌رهێزه‌كانمان،به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و مافه‌مان هه‌یه‌ كه‌ به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.