دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای زیقار باشووری عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 13 بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی پارێزگاکە دەرکرد کە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی پارێزگاكهیشی تیادایە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکی لە زیقار سەربە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 13 بەرپرس لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی پارێزگای زیقار لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی زیقار، سەدام تویل، ئەمەش بەهۆی ئەو رووداوی ئاگر کەوتنەوەیەی کە دەرنگانی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا لە ناسرییە کەوتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناو و پۆستی ئەو بەرپرسانە بڵاونەکراوەتەوە کە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
هاوكات موقتهدا سهدر، رێبهری رهوتی سهدر داوایكردووه وهك ههنگاوی یهكهم ئهحمهد خهفاجی، پارێزگاری زیقار لهكارهكهی دووربخرێتهوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.