Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:47

په‌رێز: حه‌زم به‌ ده‌رخستنی هه‌سته‌کانه‌ له‌ ڕوخساری مرۆڤ بۆیه‌ گرنگیم به‌پۆرتره‌یت داوه‌

کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار په‌رێز شوان خاوه‌ن سه‌لیقه‌یه‌كی جوانی هونه‌ری شێوه‌كارییه‌ ،سه‌ره‌تای وێستگه‌كانی هونه‌ری له‌ شاره‌دێی خه‌لیفان، له‌ قوتابخانه‌ به‌شداری چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌شی كردوه‌،دایك و باوكی پاڵپشتی سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌هونه‌ر به‌رده‌وام بێت،بۆ په‌ره‌پێدانی حه‌زوو ئاره‌زووه‌كانی ده‌چێته‌ كۆلێژی هونه‌رله‌هه‌ولێر..  نه‌بوونی هۆڵ له‌ خه‌لیفان بۆنمایش كردنی به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌وگرفتی هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌كه‌..وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه‌.  7

*پێمان باش بوو كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌ری خۆت بۆ خوێنه‌رانمان باس بكه‌یت.

- من په‌رێز شوان خه‌ڵكی شاره‌دێی خه‌لیفانم له‌دایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ خولیاو ئاره‌زووی هونه‌ری  شێوه‌كاریم هه‌بوو له‌ قۆناغه‌كانی خوێند به‌شداری زۆربه‌ی پیشانگه‌كان به‌شداریم كردوه‌، هه‌ر ئه‌و حه‌زو ئاره‌زوه‌ وای لێكردم بچمه‌ كۆلێژی هونه‌ر به‌شداری چه‌ندین پیشانگه‌ی هاوبه‌شم كردوه‌ ،یه‌ك پیشانگه‌ی تایبه‌تم كردۆته‌وه‌،له‌ ئێستادا قوتابیم له‌ كۆلێژی ھونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین به‌شی شێوه‌كاری. 

* پێش ئه‌وه‌ی  بچن بۆ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان ئێوه‌  چۆن  ئاشنا بوون به‌ هونه‌ری شێوه‌كاری ؟

-هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌ز و خولیام هه‌بووه‌ بۆ وێنه‌كێشان به‌ڵام نه‌متوانیوه‌ گرنگی پێ بده‌م و به‌رده‌وام بم تا ته‌مه‌نی 18 بۆ 19 ساڵیم ئه‌وكات توانیم دووباره‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ ناو هونه‌ر و ده‌ست به‌ ڕاھێنان و چاڵاكیه‌كانم بكه‌م بۆ به‌دی هێنانی خولیاكانم ،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌رده‌وام بم له‌ناو هونه‌ر و گرنگی پێ بده‌م بۆیه‌ بڕیارم دا بڕۆمه‌ كۆلێژی هونه‌ر و به‌ شێوه‌ی ئه‌كادیمی بخوێنم سه‌ره‌تا زۆر حه‌زم به‌ دیزاینی جل و به‌رگ بوو به‌ڵام له‌به‌ر ھه‌ندێ ھۆكار وازم ھێنا و ده‌ستم كرد به‌ كێشانی پۆرتره‌یت و حه‌زێكی زۆرم بۆی دروست بوو، وه‌ حه‌زم به‌ ده‌رخستنی جوانی ڕوخساری مرۆڤ ھه‌یه‌ كه‌متر حه‌زم به‌ سروشته‌ چونكه‌ پێم وایه‌ ئێمه‌ ئه‌توانین سروشتێكی جوان ببینین به‌ڵام كه‌ممان ئه‌توانین ڕووخساری مرۆڤ بخوێنینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ حه‌زم به‌ ده‌رخستنی ھه‌سته‌كانه‌ له‌ ڕوخساری مرۆڤ ، بۆیه‌ گرنگیم دا به‌ پۆرتره‌یت و به‌رده‌وام بووم له‌سه‌ری.

* بێگومان پاڵپه‌شتی له‌هه‌ر كارێك پێویسته‌، كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی هانده‌ر و پاڵپشتی په‌رێز بوون؟

-ھه‌ر له‌ منداڵیمه‌وه‌ دایكم و باوكم پاڵپشتی سه‌ره‌كی من بوون و وه‌ پورێكم كه‌ هه‌م مامۆستام بوو هه‌م پاڵپشتێكی زۆر باشم بوو و هانی دام بڕۆمه‌ كۆلێژی ھونه‌ر وه‌ ھاوڕێیه‌كی زۆر ئازیزم یارمه‌تی دام كه‌ ئه‌م كۆلێژه‌ ھه‌ڵبژێرم و په‌ره‌ به‌ ھیواكه‌م بده‌م له‌ قوتابخانه‌ش به‌ھره‌ی وێنه‌كێشانم دیار بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ مامۆستاكانم و ھه‌ندێ له‌ ھاوڕێكانم پاڵپشتم بوون، لێره‌دا رێز و خۆشه‌ویستم هه‌یه‌ بۆیان .

* به‌رێزتان جگه‌ له‌ وێنه‌ كێشان،له‌ دیزاینش ده‌ستێكی باڵاتان هه‌یه‌، ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌و لایه‌نه‌ش بكه‌یت؟

- وه‌ك ده‌زانن كه‌ زۆربه‌ی ھونه‌رمه‌ند و نوسه‌ر و شاعیرانی كورد له‌ زۆر بواردا ده‌ستڕه‌نگینن ،منیش دیزاین یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ ئاره‌زووه‌ گه‌وره‌كانم له‌ ته‌ك وێنه‌كێشاندا ھه‌ر خۆی ئه‌م دوو بواره‌ له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكن به‌ڵام من زیاتر كاتم بۆ وێنه‌كێشان ته‌رخان كردووه‌ به‌ڵام دیزایین خولیایه‌كی گه‌وره‌مه‌ ھه‌رچه‌نده‌ زۆر ئیشم له‌ سه‌ری نه‌كردووه‌ به‌ڵام پێم وایه‌ له‌ داھاتوو ئه‌یكه‌م به‌ ئیشی سه‌ره‌كی خۆم و حه‌زه‌كه‌م له‌م بواره‌ كار بكه‌م،وه‌ ھه‌ندێ ئیشم له‌سه‌ر دیزاینی گڕافیك كردووه‌ پێم وایه‌ ئه‌توانم له‌م بواره‌ به‌رھه‌مێكی باش پێشكه‌ش بكه‌م و زۆربه‌ی خه‌ڵكیش به‌ دڵیان بووه‌ و خواستیان له‌سه‌ری ھه‌بووه‌.

1

* له‌ خه‌لیفان شوێنی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ نمایش كردنی به‌رهه‌مه‌كانت بۆنموونه‌ هۆڵی تایبه‌ت هه‌یه‌؟

زۆر به‌ داخه‌وه‌م ،كه‌ زۆر به‌ كه‌می ئه‌توانم تواناكانم ده‌رخه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی شوێنێكی تایبه‌ت نییه‌ بۆ نمایشكردنی ئیشه‌كانم وادیاره‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی خزمه‌ت كردنم ھه‌بێت ئه‌وه‌ سه‌ختتر و دژوارتر ئه‌بێت بۆم ،به‌ڵام ھێزی خولیاكانم زۆر گه‌وره‌تره‌ و به‌ پشتیوانی خودا انشا‌و الله سه‌رده‌كه‌وم.

* به‌شداری چه‌ند پیشانگات كردووه‌؟

بێگومان له‌ ته‌مه‌نی منداڵیم له‌ خه‌لیفان ھه‌ر كاتێك پیشانگا كرابێته‌وه‌ من به‌ژدار بوومه‌ وه‌ جگه‌ له‌وه‌ به‌ژداریم كردووه‌ له‌ پێنج پیشانگای ھاوبه‌ش وه‌ له‌ ھه‌ولێر و سۆران وه‌ پیشانگایه‌كی تایبه‌تم كردۆته‌وه‌ له‌ سۆران ھیواخوازم بتوانم له‌ چالاكی زیاتر به‌ژداری بكه‌م و به‌رده‌وام بم.

* ئاستی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌ناوچه‌ی سۆران چۆن هه‌ڵده‌سنگینێت؟

ھونه‌ر مه‌یدانێكه‌ بۆ خۆشگوزه‌رانی و بڵاكردنه‌وه‌ی ھۆشیاری و ڕۆشنبیریه‌ت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ من له‌ ئاستێكی وا باش نایبینم ھه‌رچه‌نده‌ جێگای سه‌رسوڕمانه‌ كه‌ كورد خاوه‌نی ھونه‌رو كلتوری تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ھه‌مومان ئه‌زانین كه‌ ھۆكاری سیاسی و ھه‌ڵوێستی دوژمنانی كورد ھۆكارێكه‌ بۆ دواكه‌وتن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ھونه‌ری كوردی له‌به‌ر ئه‌وه‌ ھونه‌رمه‌ندی كورد كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیشی ھه‌بێت ئه‌وا قوربانی بارودۆخه‌ سیاسییه‌كانن به‌ڵام ھۆكارێكی تریش كه‌ بوه‌ته‌ ھۆی ئه‌م دواكه‌وتنه‌ حكومه‌ته‌ كه‌ وه‌ك پێویست ، ھه‌ڵنه‌ستاوه‌ به‌ ئه‌ركی خۆی و گرنگی نه‌داوه‌ به‌ ھونه‌ر و ھونه‌رمه‌ندان.

3

* بیرت له‌وه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانت له‌شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی ، دهۆك نمایش بكه‌یت؟

- به‌ڵێ ئه‌كید پێشتر له‌ ھه‌ولێر ئیشه‌كانمم نمایش كردووه‌ انشا‌والله له‌ داھاتوو ئه‌توانم له‌ شاره‌كانیتریش نمایشی بكه‌م.

* كامه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كاریگه‌یان له‌سه‌ر تۆ هه‌یه‌؟

ئه‌گه‌ر باسی ھونه‌رمه‌ندانی كورد بكه‌م ئیشی زۆربه‌یانم به‌ دڵه‌، به‌ڵام تایبه‌ترینیان مامۆستایه‌كی خۆم مامۆستا نامۆ ڕۆسته‌م ھه‌رچه‌نده‌ ستایلی ئیشه‌كانم دووره‌ له‌ هی ئه‌و به‌ڵام به‌ ته‌واوی كاریگه‌ری ھه‌بوو له‌سه‌رم وه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیتر كه‌ ئیشه‌كانی زۆر تایبه‌ته‌لام وه‌كو به‌ڕێز سالار مه‌جید وه‌ ئه‌گه‌ر باسی ھونه‌رمه‌ندانی بیانی بكه‌م ، به‌ ھه‌مان شێوه‌ ئیشی زۆربه‌یانم به‌ دڵه‌ به‌ڵام زۆر ئاره‌زووم له‌ ئیشه‌كانی پابلۆ پیكاسۆیه‌.

5

* پرۆژه‌ی هونه‌ری نوێت هه‌یه‌؟

بێگومان پڕۆژه‌ی هونه‌ری نوێم هه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ باره‌ی دیزایین كردنی بووك ماڕكه‌ (مۆتیڤ) ،وه‌ ده‌ستم به‌ به‌شێكی كردووه‌ به‌ڵام نامه‌وێت زیاتر له‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ بده‌م انشا‌والله له‌ داھاتوو ئه‌یبینن.

*زۆر سوپاس بۆئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به‌ئێمه‌ت به‌خشی به‌هیوای پرۆژه‌و كاری هونه‌ری جوانتر.

-منیش سوپاسی ئێوه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و دیداره‌.

26

 

4

هه‌ڤپه‌یڤین- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.