Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 11:46

وه‌زاره‌تی کاره‌با: ماوەی کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک کەم دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

کەمال محه‌مه‌د ساڵح ،وەزیری کارەبا، بارودۆخی کارەبای پارێزگای دهۆک و ئیدارەی گەرمیانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای هەردوو دەڤەرەکە تاوتوێ کرد و گوتی:

1- پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت، بەتایبەتی بەشی دابەشکردن قوناخی باشی بڕیوە و لە کۆتا ساتەکانی بڕیاردان دایە، کە یەکێ لە خواستەکان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کارەبا بووە.

2- پێوەری زیرەک توانیویەتی بەشێکی زۆری کارەبا کۆنترۆڵ بکات، بەتایبەتی لە بواری دەستنیشانکردنی جۆری سەرپێچییەکان و کەمکردنەوەی بارزۆری لەسەر کارەبا، کە لە ماوەی شەش مانگدا، لە %49 بۆ 38% دابەزیوە.

3- دەرەنگ پێدانی پسوولەی کارەبا بە هاوبەشانی، بە یەکێ لە کەموکورتییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا دەستنیشانکرا، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی وەزارەت.

4- لە ماوەی هەر سێ مانگێکدا، هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت و کەموکورتییەکان دەستنیشان دەکرێن و رێکاری پێویست بەرانبەر کەمتەرخەمییەکانیش دەگرێتە بەر.

5- بە هاوکاری هێزەکانی ناوخۆ، هەڵمەتێکی فراوانی نەهێشتنی سەرپێچی لە تەواوی پارێزگا، قەزا و ناحیەکان دەستپێدەکات.

6- هەرێمی کوردستان کارەبای لە تورکیا هاوردە نەکردووە، بەڵکو عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبا هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت.

7-کوژاندنەوەی پێوەری زیرەک بە هۆی زۆر بەکارهێنانی کارەبا لە لایەن هاوبەشانەوە لە 45 خولەکەوە بۆ 20 خولەکێک کەم دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.