د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی ڕووداوی سوتانی نەخۆشخانەی (حسین) لە شاری زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان.
بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەهاتنی ڕووداوی سوتانی نەخۆشخانەی (حسین) لە شاری زیقار و سوتان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و هاوڵاتیان، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان.
به گوێرهی راگهیهنراوێكی وهزارهتی تهندروستی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای زیقار لە عێراق گیانیان لەدەستداوه گەیشتۆته 41 کەس.
پێشتر لە راگەیەندراوێکدا باس لە گیان لەدەستدانی 36 کەس و برینداربوونی پێنج کەس کرابوو لەو ئاگرەی ئەو نەخۆشخانەیەی گرتەوە.بهڵام سهرچاوهكانی ههواڵ دهڵێن 70 كهس گیانییان لهدهستداوه زیاتر له 100 كهسیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.