Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:48

د.بەشیر حەداد: تاوەکو ئێستا کەسوکاری قوربانیانی ھەڵەبجە مافی خۆیان وەر نەگرتووەتەوە

کوردستان TV
100%


  ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 12/7/2021، به‌سه‌رپه‌رشتی دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی کۆمەڵگەی مەدەنی و لیژنەی شەھیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و لیژنەی مافی مرۆڤ و به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنە‌ران و كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵێك له‌ قوربانیان به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌ هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌شداریكردن له‌ جه‌نگ گوێچكه‌یان بڕدرا بوو، له هۆڵی شه‌بیبی له‌ نێو‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران كۆنگره‌ی یه‌كه‌می تایبه‌ت به‌ قوربانیانی ڕژێمی پێشووی عێراقیان به‌ست. 


جێگری سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ به‌رده‌م ئاماده‌بووانی كۆنگره‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی یاساكانی په‌یوه‌ست به‌ دادپه‌روه‌ری گوازراوه‌ ( قوانين العدالة الانتقالية) و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و توێژه‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هۆی سیاسه‌ته‌ سته‌مكاره‌كانی ڕژێمی پێشوو تووشی زیان بوون‌.

 
حەداد ئاماژه‌ی به‌ گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنە‌ران و لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن كرده‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دەرچواندن یاخود هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه مافی زیانلێکەوتووان دەستەبەر دەکات، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی زیانه‌كان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌و كه‌سانه‌ی مافیان پێشێل كراوه‌ و له‌ ڕووی مرۆییه‌وه‌ سووكایه‌تیان پێ كراوه، له گشت پێکھاتەکانی عێراق.
‌دکتۆر بەشیر حەداد، كاره‌سات و سته‌م و كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ و دانیشتووانی ئه‌و شاره‌ی وه‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه‌ و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی كه‌ تا ئێستا مافی خۆیان به پيى دەستوور وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.