Erbil 14°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 13:57

رێبه‌ر فه‌تاح : هه‌موو فاکته‌ره‌کان ئاماژه‌ن بۆ باشبوونی ره‌وشی ئابووری له‌ هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

 

رێبەر فەتاح - مامۆستای زانکۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا رایگه‌یاند :

هاتنی 200 ملیار دینار هه‌واڵێكی خۆشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدایه‌ . هه‌رچه‌ند هه‌ندێك لایه‌ن پێیان ناخۆشه‌ ، ئه‌وه‌ش بۆ هۆكاری سیاسی و هه‌روه‌ها بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مانگانه‌ بنێردرێت ئه‌وا گومان له‌وه‌ دانییه‌ كه‌ بڕینی رێژه‌ی 21% بوونی نامێنێت سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران . به‌ڵام گره‌نتی نیه‌ به‌تایبه‌ت له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ، كه‌ به‌رده‌وام ئاسته‌نگ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌و رێككه‌وتنه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی توندڕه‌ڕ .

به‌ هه‌موو فاكته‌رێك ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌چێت ئه‌وه‌ش وا ده‌كات مووچه‌ بێ بڕین و له‌ كاتی خۆی دابه‌ش بكرێت . سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رێبه‌ر فه‌تاح روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ له‌ عێراقیش ده‌كشێته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ پرسی چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان ، وێنه‌یه‌كی پرشنگداره‌ كه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین ، خاڵێكی گرنگه‌ و خاڵێكی گه‌شه‌ . كابینه‌ی 9ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی باشی ناوه‌ له‌ رووی زیادكردنی داهات و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه‌ جگه‌ له‌ نه‌وت .

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.