سیروان کاکەیی - ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی عێراق له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا رایگه‌یاند :
پرسی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه ، ئه‌وه سلفه‌یه‌كه مانگانه بنێردرێت بۆ مووچه تا رێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
رێگایه‌كی دیكه نیه كاتێك بیانووی ده‌بڕی ، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی نیازپاكی خۆی نیشاندا ، هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ نه‌ناردنی ئه‌و به‌شه بودجه‌یه ، به‌تایبه‌تی خه‌ریكی نزیكبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه كه هه‌ندێ لایه‌ن به‌كاریان هێناوه .
تا ئێستا عێراق سه‌رژمێرییه‌كی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده . كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2011 بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی دوای خۆی به‌جێهێشت ، به‌رچاوروونی نه‌بوو له ئاینده‌ی ئه‌و وڵاته كه به كوێ ده‌گات . سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بنیادنراوه له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان ، كشانه‌وه‌ی بووه هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی ته‌واوی ئێران له كاروباری ناوه‌خۆی عێراق . ئه‌ویش له رێگه‌ی میلیشاكان ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئێرانن .
دواتر داعش هات ، ئه‌وه وای كرد ئێران و وڵاتانی دیكه سوودی لێ ببینن . سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق وه‌كو ئه‌فغانستان ، رایگه‌یاند كه ئه‌و دوو ناوچه‌یه دوو دۆسیه‌ی جیاوازن ، ناكرێت به‌راوردیان بكه‌ین .
بۆیه ده‌توانیین بڵێین پێناچێت ئه‌مه‌ریكا به ئاسانی له عێراق بكشێته‌وه . هه‌رێمی كوردستان پێویسته خۆی ئاماده بكات بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك ، منیش ئه‌وه‌م راگه‌یاند كه ئه‌مه‌ریكا زیاتر گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی ده‌دات ، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌مه‌ریكا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌و ناوچه‌یه جێناهێڵێت بۆ وڵاتانی دیكه وه‌ك روسیا و چین .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.