Erbil 12°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 17:05

قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر: دانانی کاڵا و شتوومەک لەدەرەوەی مارکێتەکان قەدەغەدەکرێت

کوردستان TV
100%


قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: دانانی کاڵا و شتوومەک لەدەرەوەی مارکێتەکان قەدەغەدەکرێت.


 قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: لێژنه‌ی پشكنین و چاودێری بازا، بەسەرپەرشتی (نەبەز عه‌بدولحه‌مید) قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لێژنە، به‌ مەبەستی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان ، پشکنین و بەدواداچوونیان  بۆ  چه‌ندین کۆگا و سوپەرماڕکێت ئەنجامدا.


قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: مەبەست لە پشکنین و بەدواداچوونەکان، پابەند کردنی ئەو کۆگاو مارکێتانه‌یه‌ ، كه‌ کاڵاو شتوومەک و خۆراک و ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەکان لەدەرەوەی شوێنەکانیان دادەنێن لەژێر کاریگەری پلەکانی گەرما، ئەمەش خۆی لەخۆیدا  پێچەوانەوەی ڕێنماییەکانە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: ئەو شوێنانەی سەرپێچییان ھەبوو تۆمارکران و ھۆشداریان پێدرا، بەپێی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.