ئەمڕۆ دووشەممە 12-7-2021، نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجامیاندا توانیان کاری شاگاسی، سەرۆکی هەواڵگری بزووتنەوەی "تاڵیبان" بکوژن.
وەزارەتەکە روونیشی کردەوە، هێزە ئەمنییەکان بۆسەیەکیان بۆ سەرۆکی هەواڵگری و دووان لە هاوڕێکانی لە گوندی موحەممەد ئەگاهی لە هەرێمی لۆجار دابنێن لە ئاکامدا سەرۆکی هەواڵگری کوژران و دوو کەسی دیکەش دەستگیر کران.
دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هێرشەکانی چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ سەر شارە گرنگەکان بەردەوامە و ماوەی چەند رۆژێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان بەردەوامی هەیە لە ئاکامدا بزووتنەوەی تاڵیبان توانی چەند دەروازەیەکی سنووری و شارێک داگیر بکات و هەر ئەمڕۆ گەمارۆی شاری گەزنەی ستراتیجیان لە ناوەندی ئەو وڵاتە دا، هەروەها شەڕ لەنێوان هەردوولا لە هەرێمی قەندەهار دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستان بەردەوامی هەیە.
جێی باسە، بزووتنەوەکە رایگەیاندوە کە 85% خاکی ئەفغانستانیان کۆنتڕۆڵکردووە و دەیانەوێت خاکی ئەو وڵاتە بەتەواوەتی بگرنە دەست بە کابولی پایتەختیشەوە.
بەرپرسی هەواڵگریی بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.