بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە بەردەوامی گەڕان و پشکنینە جۆربەجۆرەکانی بەشی چاودێری دەرمان/ بازاڕ ھاوشان لەگەڵ لقی ھەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و بە پاڵپشتی پۆلیسی شارەوانی، سێ کۆگای دەرمان و دو دەرمانخانە لە شاری ھەولێر داخران.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان راشیدهگهێنێت، بە ھۆکاری سەرپێچیکردن لە رێنماییەکان و کۆگاکردنی دەرمان بە شێوەکی نازانستی و مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی و بێ سەرچاوە.
تیمە ھەمیشەییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بە بەردەوامی چاودێرن بەسەر بازاڕی دەرمان و سەرپێچیکاران روبەڕوی یاسا دەکەنەوە.
3 کۆگای دەرمان و دوو دەرمانخانە له ههولێر داخران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.