به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كردنی باندێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌ولێر راگه‌یاند .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت: لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردن و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دوای بەدوادا چوونێکی وورد لەلایەن ئەفسەرو کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 12-7-2021،لەشاری هەولێر لەچالاکیيەکدا توانرا باندێكی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێت بەناوەکانی( ڕ ـ ن ـ ت )و ( ک ـ ب ـ م ).
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان راشیدهگهێنێت: ئه‌و بامده کاریان هێنانی ماددە هۆشبەر بوو بۆ هەرێمی کوردستان و ڕەوانەکردنی بۆ دەرەوەی ووڵات لەگەڵ دەست بەسەردگرتنی بڕی ( 15 )پانزە کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ).
له‌كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت: تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 25 ) ی یاسای ماددەهۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.
له هه‌ولێر باندێکی بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ستگیر کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.