ئهمڕۆ دووشهمه 12-7-2021 ، بێگەر تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاكانی ڕاگەیاند: ئێمە وەك وەزارەتی کشتوکاڵ پابەندی ئەو لێكتێگەیشتنانەین كە لەگەڵ حكوومەتی عێراق و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی ھەمانە بۆ گواستنەوەی ئەو بەرھەمانەی ناوخۆ بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و ئەمەش كاریگەریی باشی لەسەر ساغکردنەوەی بەرھەمی جووتیاران دەبێت.
راشیگهیاند: ھەندێك جار لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە كێشە دروست دەبێت کە ئەو لێكتێگەیشتنانە وەك خۆیان جێبەجێ نەکرێن، بۆیە دەچینە بەغدا لەبارەی پرسی دیكەش گفتوگۆ دەكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.