له راگهیاندراوێكدا، لێژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری پهرلهمانی كوردستان بڵاوی كردهوه: بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێک، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 12-7-2021، لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتیی شوان کەریم زراری جێگری سەرۆکى لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه، له هۆڵی پرۆتۆكۆل له تهلارى پهرلهمان، لەگەڵ بێگەرد تالەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی حكوومهتى ههرێم و شاندێکی وەزارەتهكه کۆبووەوە.
لهراگهیاندراوهكهی لێژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری پهرلهمانی كوردستاندا هاتووه: لە دەسپێکێ کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەربارەی پڕۆژەیاسای بەرھەمھێنان و ھاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماردکردن و پەسەندکردن و پارێزگاریکردن لەتەرزە کشتوکاڵییەکان لە ھەرێمی کوردستان-عێراق کرا کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانهوه ئاراستەی پەرلەمان کراوە.
لێژنهكهی پهرلهمانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: لە تەوەرێکى دیكهی کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەی کەمیی ئاو و وشکەساڵی کرا کە لە ئێستادا ڕووبەڕووی کەرتی کشتوکاڵ بۆتەوە لە ھەرێمی کوردستان بۆئەوەی ھەوڵ بدرێت ئەو کێشەیە چارەسەریی بۆ بدۆزرێتەوە.
لێژنهی كشتوكاڵ راشیدهگهێنێت: وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لەلایەن سایلۆکانهوه پرسێکی دیكهی گفتوگۆکردنی نێوانیان بوو، بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا جەختیان لەوە کردهوه کە دەبێت ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆئەوەی بەرھەمەکان پارێزراو بن.
لهبهشێكی دیكهی راگهیاندراوهكهی لێژنهی كشتوكاڵ و ئاودێری پهرلهمانی كوردستان راشیدهگهیهنن: كه دواتر ئەندامانی لیژنەكه، پەیوەست بەو پرسە و چەندین پەسی تر پرسیار و کێشە و گرفتی جووتیارانیان ئاراستەی وەزیری کشتوکاڵ و شاندی وەزارەت کرد و ئهوانیش له لایەن خۆیانەوە وەڵام و ڕوونکردنەوەی پێویستییان لەسەر گشت پرسەکان بۆ ئەندامانی لیژنەكه خسته ڕوو.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا ھەردوولا جەختیان لەسەر بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانه و ھاوکاری و ھەماھەنگیی نێوانیان کرد بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتی کشتوکاڵ و جووتیاران و ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.