Erbil 7°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 23:04

وه‌زیری کاره‌با: پرۆسەی بەستن و بەکار خستن و خوێندنەوەی کرێی کارەبا خێراتر دەکرێت

کوردستان TV
100%

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 12 - 7 - 2021 ، کەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری کارەبا، بارودۆخی کارەبای هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کارەبای هەردوو پارێزگاکە تاوتوێ کرد.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا: بڕیار درا بۆ ئەزموونە وەزارییەکانی قوتابیان و خوێندکاران، کارەبایەکی زیاتر بدرێت، بە تایبەتی بۆ ئەو قوتابخانە و ناوه‌ندانه‌ی كه ئه‌زموونه‌كان تێیدا به‌ڕێوه‌ ده‌چن.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە رێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و زیادکردنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا، بڕیار لەسەر باشتر کردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاووڵاتییان درا، کە ئامانجی سەرەکی کار و پرۆژەکانی وەزارەت خزمەتکردنی هاووڵاتیانە.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌: شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی کەرتی کارەبا لە مانگی رابردوو 84 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا تەنیا 11 ملیۆن دۆلار داهات کۆ کراوەتەوە.
 هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌مال محه‌مه‌د وەزیری کارەبا  رایگەیاند: بەبێ پێدانی نرخی کارەبا ناکرێت خزمەتگوزارییەکانی باشتر بکرێت و بە شێوەیەکی داوپەروەرانە کارەبا بدرێتە هاوبەشانی.
پێوەری زیرەک:
 له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: پرۆسەی بەستن و بەکار خستن و خوێندنەوەی کرێی کارەبا بە پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت. چۆنکە دەستکەوتەکانی زۆرن و بە سەدان سەرپێچی و کەموکوڕیی دەستنیشان کردووە، کە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دایە.
بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەک (756 هەزار پێوەر)، بارزۆری لەسەر کارەبا لە 45% بۆ 35% کەم بووەتەوە.
هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکان لە هەردوو پارێزگاکە فراوانتر دەکرێت و پۆلیسی کارەبا بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکات.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.